AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٢٩ ١٨:٢٤

لە دیداری خوێندکاران:

ئایەتوڵا خامنەیی: دوژمن خوازیاری دوو جەمسەرییە لە وڵاتدا

ئایەتوڵا خامنەیی: دوژمن خوازیاری دوو جەمسەرییە لە وڵاتدا

ژمارەیەک لە خوێندکارانی و ئەندامانی چالاکی ڕێکخراوە خوێندکارییەکان لەگەڵ ڕێبەری باڵای وڵات دیداریان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەمە لە بیست و‌حەفتەمین رۆژی مانگی ڕەمەزان ژمارەیەک لە خوێندکاران لەگەڵ رێبەری باڵای شۆڕش دیداریان کرد.

رێبەری وتیان: چالاکییە خوێندکارییەکان نابێت کۆمەڵگای خوێندکاری و وڵات دوو جەمسەری بکەن.

وتیشیان: دوو جەمسەریخوازی خواستی دوژمنە. داخوازیی خوێندکاریی لەگەڵ راست بێنی و رێکاری زانستی و کردەییە.

زیادیشیان کرد: میدیا دژبەرەکان سوورن لە سەر ئەوە کە گەلی ئێران لە عەقیدەی ئایینی و هەستی شۆڕشگێڕانە وەرگەڕاونەتەوە. ئەمساڵ کۆڕی شەوانی قەدر و ڕێپێوانی قودس زیاتر لە ساڵی رابردوو بەشکۆ بوون.

ڕێبەری بە گەنجانیان وت: ڕێگا روونە بە جیدی پێوشوێنی بگرن؛ ڕێگای روونی شۆڕش و ئیسلام و وڵات و نیزام بە جیدی پێوشوێن بگرن . وڵات پێویستی بە ئێوە هەیە. ئێوەیش پێویستیتان بە ئارمانج و هیوا و عەقڵانیەتە.

ئاماژەشیان دا کەخوێندکار و چالاکی و داخوازییەکانیان دەرفەت و بایەخە بۆ وڵات و رایانگەیاند: ستراتێژی دوژمن بۆ ڕەش بین کردنی گەلی ئێران بە خۆی و تواناکانیە.

ڕاشیانگەیاند: بە پێچەوانەی خواستی دوژمن، کۆمەڵگای خوێندکاری دەبێت گۆڕانکاری لە زەین و ڕاستیەکانی کۆمەڵگای ئێران و جیهان لە ئاسۆی درێژخایەن و هەوڵەکانی خۆی دابنێت.

سەبارەت بە قسەی خوێنکارێکیش لە سەر ئەوەی کە ئەگەر هەر لە رۆژی یەکەمەوە ریفراندۆم دەمرا هەستیاری بەدینەدەکرا وتیان: بەرێوەبردنی ریفراندۆم بۆ هەموو پرسەکانی ورات مومکین نیبە؛ چونکوو هەر ریفراندۆمێک شەش مانگ وڵات سەرقاڵ دەکات ، سەرەڕای ئەوەی کە لە کوێ جیهان بۆ هەموو پرسێک ریفراندۆم دەکرێت.

جەختیشی کرد کە دەبێ هەموومان لە ناسینی پیلان و ستراتێژی دوژمندا بەرۆژبین. دوژمن بەردەوام خەریکە بە پارە و ئیمکانات کار دژی بەرەی حەق دەکات.

ئایەتوڵا خامنەیی لە درێژەدا ئاماژەیان دا گەنجی ئێرانی کەوتووەتە بەر رقی دوژمن و دەبێ هەموو گەنجان ئەم راستییە بزانن.

News ID 45731

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha